بۆ ئەو کەسە عیشقی بێ، فەرقی نییە: کوڕ، یا: کچ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
بۆ ئەو کەسە عیشقی بێ، فەرقی نییە: کوڕ، یا: کچ  (1936) 
by ئەدەب
بۆ ئەو کەسە عیشقی بێ، فەرقی نییە: کوڕ، یا: کچ هەرچەندە کە مەعلوومە، فەرقی چییە: کوڕ، یا: کچ
بۆ ئەو دڵەی شەیدا بێ، فەرقی نییە هەر لا بێ بەڵکە لە هەموو لا بێ، ئەو لا کوڕ و ئەملا: کچ
بۆ عیشقی مەجازیی تۆ، بۆ مەحرەمی ڕازی تۆ شەوگاری درازی تۆ، ئەعلا کوڕ و ئەحلا: کچ
کوڕ، یا کچی سیمین تەن، هەردوو گوڵی یەک گوڵشەن هەردوو سەنەمی ئێمەن؛ لاتە، کوڕ و عوززا: کچ
کوڕ، یا کچی لەب نۆشین، هەردوو بەڕوخ و ڕەنگین هەردوو بەمەزەن؛ شیرین، قەندە کوڕ و حەڵوا: کچ
کوڕ، یا کچی سیمین بەر، هەردوو بەخەتن عەنبەر هەردوو وەکو یەک: دڵبەر؛ ڕەعنا کوڕ و زیبا: کچ
کوڕ، یا کچی لالە ڕوو، شیرینە بەمە هەردوو وەک نوقڵی موهەننا: کوڕ، وەک شەهدی موسەففا: کچ
کوڕ، یا کچی خۆش مەنزەر، یەک پرتەو و دوو پەیکەر وەک عەقدی سورەییا: کوڕ، وەک ئەختەری سەڕا: کچ
کوڕ، یا کچی مشکین موو، هەردوو بەڕەمن، ئاهوو تیری نیگەهی هەردوو، دڵدوزە کوڕە، یا: کچ
کوڕ، یا کچی خۆش سورەت، یەک جەننەتە، یەک لەززەت کوڕ بۆیی وەکو کەوسەر، قەد: شاخەیی توبا: کچ
کوڕ، یا کچە تەننازن، هەردوو بەمە ئیعجازن لەب وەک دەمی عیسا: کوڕ، ڕوو وەک کەفی موسا: کچ
کوڕ شەهدی لەبی مەعلووم، کچ وەک عەسەلی بێ موم یەک لازمە، یەک مەلزوم، نەشئە کوڕ و سەهبا: کچ
بێ هەردوو، حەرامە عەیش؛ بێ ڕوکن و قەوامە عەیش ئەو وەقتە تەمامە عەیش: یومنی کوڕ و یوسری کچ
وا خۆشە بەهەر ئانت، پڕ بێ بەشەبوستانت سەد حۆریی و غیلمانت، غیلمان: کوڕ و حەورا: کچ
کوڕ لالەیی گوڵزارە، کچ لوعبەتی فەرخارە بۆ هەمدەمی سەحرا: کوڕ، بۆ سوحبەتی ناوا: کچ
کوڕ سەرووی گوڵستانە، کچ عوشرەتی مەستانە بۆ وەقتی تەماشا: کوڕ، هەنگامی تەوانا: کچ
کوڕ، شاهیدی سەیرانی، کچ: دڵبەری پەنهانی بۆ بەزمی مەهەییا: کوڕ، بۆ عەیشی مەحەللا: کچ
کوڕ، ساقیی سەهبایە، کچ عوزری پەزیرایە بۆ مەجلیسی مەستان کوڕ، بۆ مەسنەدی تەنها: کچ
کوڕ، ڕوویە وەکو مەهتاب، کچ موویە وەکو سەنجاب بۆ پرتەوی ئەیوان کوڕ، بۆ بەستەری دیبا: کچ
ئاغازی سبوحی کوڕ، ئەنجامی سوراحی: کچ مەعشووقەی أضحي کوڕ، مەحبووبەی ظه لما کچ
کوڕ بۆ دەمی «فەروەردین»، کچ بۆ چلەیی هاوین کچ: بەهمەن و کچ: تشرین، گەرما کوڕ و سەرما: کچ
بۆ عەیشی ئەدەب هەردەم، کوڕ ماچی مەیی دەرغەم خەندەی کچە؛ جامی جەم، بادە: کوڕ و مینا: کچ
نالی کە ئەوی دیبا، ئەڵبەتە دەبوو وتبای: عیشقێ کە مەجازیی بێ، تالب مەبە ئیللا: کچ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse