بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس
Appearance
| بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس | تێگەیشتی حاکمی، هەرچی بکەی ناکرێی قەساس |
| تیری غەمزەت ڕۆستەم و بەهرامی گۆڕی کرد ئەسیر | قەوسی ئەبرۆت بێگومان عاجیز دەکا سەعدی وەقاس |
| خوا جەفای قابیل بە من دی بێوەفایی دا بە تۆ | سابیرم گەرچی لەژێر باری جەفا نابم خەلاس |
| دڵ بە شەمعی ڕووت وەکوو پەروانە سووتا فەخر ئەکا | دووکەڵی هەردوو لە هات و چوونە مانەندی ڕەقاس |
| یار ئەگەر لێم دوورە ئازاری فیراقی ئەمکوژێ | یا بە وەسڵی گیان ئەدەم مەعلوومە گیان ناکەم خەلاس |
| شەمعی ڕوو هەڵکا بەجارێ عالەمی پەروانەیە | گێژ و بێ ئارامە شەو تاکوو بەیانی، وەک ڕەقاس |
| عاشقی و دانانی سەر شایستەیی هەرکەس نییە | کێیە بۆ دووڕدانە تەرکی سەربکا ئیللا غەواس |
| سابیری دووڕدانە داپۆشە لە سەرخۆشی عەوام | گەوهەری خۆت دەرمەخە ئیللا لەبەر چاوی خەواس |
| های و هووی و پرچ و ڕیش و تەپڵ و دەف بێ حاسڵە | حوسنی نییەت و عەمەل، تەوبەی نەسووح ئەتکا خەلاس |
| تاکوو تەرکی سەر نەکەی دەستت بە مەقسەد ناگەیێ | هەر وەکوو بیستووتە سابیر گەوهەری دەستی غەواس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|