Jump to content

بۆچ دەناڵێنی لەسەر لێوت لە بۆچ بار کەوتووە

From Wikisource
بۆچ دەناڵێنی لەسەر لێوت لە بۆچ بار کەوتووە (1930)
by مستەفا شەوقی
310504بۆچ دەناڵێنی لەسەر لێوت لە بۆچ بار کەوتووە1930مستەفا شەوقی
بۆچ دەناڵێنی، لەسەر لێوت لە بۆچ بار کەوتووە؟ لەشکری زولفت کە خاو و کاڵە بۆچ ڕووی گرتووە؟
ئاهی تۆ وەک بای سمووم وا هات و قەلبی دادڕیم ئەی فەلەک کۆستت کەوێ! ئەوجارە بۆ وات کردووە؟
چەندە مەحبووبە لەسەر ئەندامی سەروت جلکی ڕەش! تۆ بە فرمێسکی خووێ، ئەو ڕەنگی ڕووت بۆ شوشتووە؟
ڕەنگی تۆ خۆ زەردە، زولفت کاڵە، قامەت مامەشی یا لەنێو پایتەختی ڕۆمێ سوێسنە پشکووتووە
چاوەکانت کەیلی فرمێسکە لە تیژی ماتەمان میسلی شوعڕای ئەوجی ئاسمانی سەحەر دەرکەوتووە
چارشێو و دەسماڵی تۆ، شەرحە لەبۆ تاریکی شەو من لە عومرم مانگ لەنێو تاریکەشەو نەمبیستووە
دەست و پەنجەت چەندە نەرمە مەرهەمی دەردی دڵە لێم گەڕێ با ماچی کەم، بەختی جوانیم خەوتووە
لێم گەڕێ ئەوڕۆ بە دەسماڵی حەریر بێم بستڕم دانەیی مرواری فرمێسکت هەتیو هەڵکەوتووە
دابنێ سەر قەلبی زارم ئەو سەری پڕ جۆشی خۆت! هەم بە لای لایی دڵم بنوە زەمانی هاتووە
قەلبی شەوقی چون حەریمی عیشقی جێی دیرینەتە بۆچ دەناڵێنی، لەسەر لێوت لە بۆچ بار کەوتووە؟


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.