بچیە سەر لقێ و لە بن دا بیبڕی
Appearance
| بچیە سەر لقێ و لە بن دا بیبڕی | دیارە مل شکان بۆخۆت ئەکڕی |
| دێیتەوە دیمان کە لەو سەرەوە | وەک ڕێبوار، زرکی کاڵ مەکەرەوە |
| کە تۆ ئەتەوێ لەگەڵمان بژیت | نابێ ناڕەوا پیاومان بکوژیت |
| بۆ مەعاش حەقی میللەت ئەفرۆشی | لێکەوتی لامان ناژیت بەخۆشی |
| باوکت لە بەهەشت دەرچوو بۆ گەنم | تۆ شلە ئەخۆی ئەچیە جەهەنم |
| کە گەل بۆ ئیشی خۆی تۆی هەڵبژارد | تۆزاوی مەبە بۆ تۆزکاڵێ ئارد |
| چونکو چاو بە چاو ئەکەوێتەوە | ناوی بەدناویت لێ نابێتەوە |
| کە دێینە مەیدان خۆ هەڵدەکێشین | لە هەموو قەومێ زیاتر بە کێشین |
| کەچی بە هیچە هەموو مل کەچین | بۆ سواخی قەسری ئاغا وەک گەچین |
| جاران «بایع» بوو «عەیب» قەلبی «بیع» بوو | ئێستا حەفسەمان لە فەحس دەرچوو |
| ئەمانە هەمووی بۆ وەزنی شیعرە | واتەی پڕوپووچ لە شاعیر مەگرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 862
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|