Jump to content

بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا

From Wikisource
بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا (1934)
by ناری
309297بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا1934ناری
بولبولی دڵ بۆ خەیاڵی نوکتەپەردازی ئەکا تو خودا کێ وا دەزانێ خونچەدەم ڕازی ئەکا
لەشکری شاماتی زولفەینی لە گەردشدا دەڵێی عەسکەری سوڵتانی ڕۆمە و مەشقی سەربازی ئەکا
موغبەچەی خاڵی لەسەر گوڵئاتەشی لێوی لەلام ساحیری هیندووستانە ئاتەشەندازی ئەکا
سوحبەتی ئەمشەو پەشێوی ڕوومەتی گیراوییە ئەو حەبەشزادەی قولە، هەر کەسبی غەممازی ئەکا
بۆ لە سەردانم هەمیشە، تیغی عیشوەی حازرە من بە قوربانی، بە شەهدی لێوی شانازی ئەکا
قازی و موفتی دەڵێن، یانی حەرامە سوحبەتی ڕووی ئەوە ڕەش بێ بە قەولی موفتی و قازی ئەکا
بێتە سەر ڕەوتی کومەیتی بەیتی خۆش تەعلیمی من هەر کەسێ وا ئەسپی تەبعی فێرە ڕمبازی ئەکا
وا ئەزانم بێ ئەدەب نابێ ئەگەر ناری بڵێ ئەم غەزەلمانە لە لەهجەی شێخی شیرازی ئەکا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.