بولبولی دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ
Appearance
بولبولێ دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ | یەعنی عاشق بێن تەماشا کەن گوڵ و گوڵزاری باغ |
دوێنێ یار وەعدەی بە باغی پێ ئەدام ئەمڕۆ ڕەقیب | مەنعی وا کردم نەبینم هەر لە دوور دیواری باغ |
من خەیاڵم بوو بە بیز و بۆنی خونچەی گوڵ بکەم | بەختەکەم هێندە زەعیفە دەس نەکەوت بۆم خاری باغ |
چونکە شیعر و قافیەم لەم بەزمەدا بێ وسعەتە | باغ ئەگەر بۆ من نەبێ خۆ حازرە گریان و داغ |
با بناڵێنم لەداخی ئێشی چەرخی کاری پووچ | بۆ نەبوونی بازە ئەمڕۆ ئیتفاقی پۆڕ و زاغ |
وەرنەوە با پێشکەوین ئێمەش وەکوو بێگانەکان | فکری میللەتپەروەرانم خەینە پێش وەک شەوچراغ |
ئەی منەووەر ئێهتمامێ بۆ تەرەققی خاکەکەت | ژینی هۆزت کەی بە گودڵەس یاسدارە و بۆ بم باغ |
زاهد خۆت و گەد و گیپاڵ و ڕیشی وەک خوریت | بێن تەماشا کەن کە قانع چۆن ئەخواتۆ مەی لە داغ؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|