Jump to content

بولبولی خۆش ئەلحان

From Wikisource
بولبولی خۆش ئەلحان (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309242بولبولی خۆش ئەلحان1945مەلا مارف کۆکەیی
ئەی بولبولی خۆش ئەلحان بۆچ هێندە پەرێشانی ئەی سادەدڵا تا کەی هەر وەحشی و نادانی
زۆر عەیبە گەلێ عارە بۆ ئەم گوڵ و گوڵزارە هەمدەم بە خەس و خارە سەرگەشتە و حەیرانی
ئەی عاشقی مەستانە ئەم باغ و گوڵستانە ڕەعنایە بە فەروەردین یەغمایە بە زستانی
سەرو و سەمەن و سومبول ئەو خێوەت و خەیمەی گوڵ تاراجی دەکا تیپی سەرتیپی زمستانی
چەن ساڵە منیش وەک تۆ بەم دەردە گرفتارم کەوتوومە غەزەلخوانی بێهوودە و مەججانی
ئەو زەحمەتە تۆ کێشات ئەو ڕەنجە کە من دیتم هیچ نەفعی نەدا بۆمە جوز نەقدی پەرێشانی
ئەشعار و قەسیدەی من ئافاقی هەموو داگرت بانە و سەقز و موکری ، سەردەشت و سولەیمانی
هەر کەس بە فەراخۆری شەئن و شەرەف و قەدری ئاغا و خەوانینی ئەسڵ و نەسەب ئێرانی
بۆ شاری و دێهاتی ناردوومە بە سەوقاتی یەک دەستە گوڵی زیبا، لەم باغی ئەدەبدانی
نەمدی لە کەس ئیقدامێ نەمدی لە کەس ئیکرامێ یا بێن و بەدڵ بیکەن لەم تەبعە قەدردانی
تەقسیمی ئەزەل وابوو لەم هۆزە نەبینم من ئیللا ئەلەم و حەسرەت ناڵین و پەرێشانی
ئیللا لە جوانێکی ئازادەیی دێبوکری مەخسووس لە بوزورگان و نەوزادەیی ئێلخانی
هەوری کەرەم و ڕەحمەت بڕژێنێ بپڕژێنێ سەر مەزرەعەیی قەبری بەخشایشی یەزدانی


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.