برووسکەی هەوری هیجران سووتانی خانەیی سینە
Appearance
| برووسکەی هەوری هیجران سووتانی خانەیی سینە | کڵوکۆی دامرا سەر تا بە خواری تاکوو بنچینە |
| لە مەیدانی جەماڵا ئەسپی تازی تاو بدا دڵبەر | لە کوێ تۆ تۆزی پێی ئەبڕی بە سواری ئەسپەدارینە |
| کە ڕۆژی ڕووی لەگەڵ ڕۆژی سەمادا وەختێ جووت بگرن | ئەکەونە شوبهە عالەم ئاخۆ کامیان ڕۆژی پێشینە |
| مەبادا خوا نەخواستە بەر دۆعایی دەردەدارێ بێ | جوانم خۆت بپارێزە لە ئاهـ و ناڵەیی سینە |
| ئەگەر ساتێ خیلافی تەبعی ئێوەی کرد دڵم دەرحاڵ | بە دەستی خۆت لەناو سینە دەری بێنە بیسووتێنە |
| دەمێکە عاقرە ئەم پیری غەددارەی لە خوا عاسی | بەبێ میهر و نیکاح ئەم قەحبەیە هەر شەو لە زایینە |
| نەسیحەت بگرە گوێ جانا هەتا پێت ئەکرێ ڕای بگرە | نەکەی هەرگیز دڵی بێچارەی ئەم پیرە مەڕەنجێنە |
| لە ڕێی خوادا دڵی گرتووم لە بەندی پەنجەکەت بەردە | وەرە خێری بەسە ئەم پیری فەوتاوە مەفەوتێنە |
| هەتا یاری سەفەرکەردە سەڵامەت دێتەوە لامان | بەخوا عورفی لەسەر قەبرم مەلا مەشغووڵی تەڵقینە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|