برا و کاکە
Appearance
| میللەتم گەورە وو کۆن و پاکە | نییەتی کردەیێ جگە چاکە |
| لە تێبینین و بیر و هۆشی سەر | لە جیهاندا لە ڕووی زەوی تاکە |
| خۆشەویستی لە کەللەی لاوی | یادی یەزدان و میللەت و خاکە |
| لاوی گەورە و بچووکی دەستە برا | بانگی یەکتر دەکەن برا و کاکە |
| ڕوو بەرەو ژوورە کاری فڕینی | دەس بەهیوا گەیشتنی هاکە |
| هیچ نییە حیزە فێڵی بەدخواهی | گوڕڕەیی وشەو و فیک و فاکە |
| گیانی شیرینی خۆت بکە پێشکەش | لاوی من چیت هەیە بۆ گەلت داکە |
| کەسێ چاکەی نەبێ بۆ خزم و گەلی | لەشی خۆراکە بۆ سەگان، لاکە |
| گەر نەجووڵێی ئەسیری بۆ گەلی کورد | ڕۆژێ زووتر لە ناوبچی چاکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|