برا من و تۆ تۆوی خاکێکین
Appearance
| برا من و تۆ تۆوی خاکێکین | چەکەرەی تازەی ژێر خاشاکێکین |
| هێشتا هەوایێ نەش و نمایێ | نەکەوتۆتە کار بۆمان لە لایێ |
| بەرگەی بایەکی موخالیف ناگرین | کەچی بۆ حاڵی یەکتری ناگرین |
| ئەوەی دیواری خۆی بن کەند دەکا | پەردەی نامێنێ خۆی بە پەند دەکا |
| هەر قینت هەڵسێ و دەست بدەیتە دار | بەندی جەرگیشت لێت ئەبێ بێزار |
| خەلیفە قادر فەرموویە یابە | لەگەڵ زەمانا بە مودارا بە |
| «سەعدی» فەرموویە و بەڕاستی پەندە | لوتف بێگانە ئەکا بە بەندە |
| پەندی پێشینان بە دڵسۆزییە | خێرخواهییێەکی گەل و هۆزییە |
| کە تۆ نەتوانی ڕەگم دەرکێشی | بە باوکی ئەبێ نازم بکێشی |
| دوو شووشە بێنی بیدەی بە یەکا | کاتێکت زانی هەردووکیان شکا |
| کەواتە شووشەی عەیشت مەشکێنە | با دڵتەنگ نەبی دڵ مەرەنجێنە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 805
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|