برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو
Appearance
برا خۆش بوو مەریوانم کە جێگەی خانی خانان بوو | نە جێگەی خەڵقی بێکارە و نە جێگەی جەوری دەوران بوو |
مەساحەت گاهـ مەیدانی دەرەتفێ «جَنَّةُ الْمَأْوَىٰ» | زەل و زووزی زرێبارم بە عەینی باخی ڕزوان بوو |
نەسیمی سوبحی «سەرمارو» هەناسەی بەردی «تاراوا» | سەری «گۆڵبەندی میراجی» تەماشاگاهی کەیوان بوو |
گوڵاڵەی دەشتی دۆڵاشم وەنەوشەی گوێزە بەیخانم | لەچاوی بەد بەدووری کەی وەکوو فردەوس و غلمان بوو |
لە ئەربابی مەلا پرسن کە بەخشش تا چ ئەندازە | لە شێخ پرسن لە بۆ بێ تین چلۆن مەیدانی ئیحسان بوو |
لە برقەی خەنجەر و ورشەی ستارخانی لە مل پیاوا | وەکوو جەولانی ڕۆستەم بێ کە حەربی مڵکی توران بوو |
لە بۆ ئەربابی تەوقیع و بەجێهێنانی موحتاجی | درۆ ناکەم ئەگەر بێژم لە دنیا «کانیسانان» بوو |
بە تۆ چی قانعا بۆ تۆ نەبوو ڕۆژێ بەکامی دڵ | لەسایەی جەهلی کوردان و لەبۆ تۆ «حفری نیران» بوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|