Jump to content

برام گوێ بگرە لەم پەندەم کە لەم پەندانە تێبین کەی

From Wikisource
برام گوێ بگرە لەم پەندەم کە لەم پەندانە تێبین کەی (1956)
by عارف عورفی
308084برام گوێ بگرە لەم پەندەم کە لەم پەندانە تێبین کەی1956عارف عورفی
برام گوێ بگرە لەم پەندەم کە لەم پەندانە تێبین کەی ئیتر با موددەتێکیش چی ئەبێ بەحسی وەفا و دین کەی
تەکەببور ئاخری مایەی فروومایە بە بەر دێنێ مەبە لووتبەرز و مەغروور خۆت موقابیل ماهـ و پەروین کەی
ئەگەر ڕاستە بە دڵ عەهد و وەفای دۆستت بەجێ بێنی لەگەڵ دۆستی وەفاپیشە لە دڵ خاڵی درۆ و کین کەی
ئەگەر سدق و سەلامەت پیشەیی ڕوویی حەقیقەت بێ لەلای یاران ئەبێ خۆت دائیمەن مەحبووب و شیرین کەی
لە حەق هیچ کەس مەبە دووڕوو نەوەک هەر وەک گوتوویانە ڕەفێقی گورگ لەگەڵ مەڕ باڕەباڕ و گریە و شین کەی
مەبە غافڵ کە دونیا پەنج و دوو ڕۆژە لەپڕ ناکاو مونادا بانگ ئەکا توێشووی سەفەر کە، ئەسپەکەت زین کەی
بە دڵ ئیخلاسی دۆستانت لە گێژاوی بەڵا دەرچن بە عەینی مەعبەری دووکان و جوودت پردی نارین کەی
ئەوا یاران هەموو ڕۆیین ئیتر وادەی من و تۆیە ئەمە ڕێی ڕاستە بەخوا بۆچ ئیتر ئینکاری ئایین کەی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).