برادەر عەشقبازی و سەبووری گەر چی زەحمەت بێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
برادەر عەشقبازی و سەبووری گەر چی زەحمەت بێ  (1956) 
by عارف عورفی
برادەر عەشقبازی و سەبووری گەر چی زەحمەت بێ ئەبێ عاشق لەڕێگەی عەشقەوە دائیم بەهیممەت بێ
نەکا خۆی موفلیسی بەر چاوی یاران و ڕەقیبانی وەها پیشان بدا دائیم بەوێنەی زەڕ بەقیمەت بێ
مەدە گوێ تەعنەیی ئەغیار لە تیری تانەیی بەدکار لە بیرم دێ کە ئوستادم وەهای فەرموو بە ڕەحمەت بێ
ئەگەر یاری دڵارامێ لە ڕێگەی عیشوە و نازا لە ڕووخۆشی و جەوانیدا بە ڕووحسووکی بلیمەت بێ
ئیتر باکی نییە هەرگیز لە دونیادا هەتا ماوە دووچاری بیری تانەی ناحەز و لۆمە و مەلامەت بێ
هەدەف بێ سینە بۆ تیری موژەی دڵداری هەر خۆشە بەڵێ یا هەرچی باداباد ئەگەر قەسدت موحیببەت بێ
نەکا بەدعەهدی و سستی لە ڕێگەی عەشقبازیدا بەوێنەی شێر لە مەیدانا وەکوو ڕۆستەم بەهەڵمەت بێ
لە شمشێری برۆی دڵدار ئەبێ پەروای نەبێ عاشق لە ساحەی عەشقبازیدا چییە با جەرگی لەتلەت بێ
سەروماڵم ئەگەر بڕوا لەپێناویا نییە باکم لە گوڵزاری گوڵی ڕووی وەرگرم فرسەت غەنیمەت بێ
بەڵێ ئەشعاری عورفی سافە وەک ئاوێنەی ڕووی یار ئەبێ پێی ئیعتراف بکرێ ئەگەر نەختێ حەمییەت بێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse