Jump to content

باوەڕ ئەکەم کە گیانی بڵند نامرێت و ئەژی

From Wikisource
باوەڕ ئەکەم کە گیانی بڵند نامرێت و ئەژی (1950)
by پیرەمێرد
306176باوەڕ ئەکەم کە گیانی بڵند نامرێت و ئەژی1950پیرەمێرد

پبە بۆنەی چل ڕۆژ تێپەڕ بوون بەسەر کۆچی دوایی «جەمیل سدقی زەهاوی» دا لە شاری بەغدادا لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی مایسی ساڵی ١٩٣٧

باوەڕ ئەکەم کە گیانی بڵند نامرێت و ئەژی جاران بە خەو بوو، ئێستە بە دیمانە هاتە دی
چەندە گیانی مردوو بانگ ئەکرێ و گفتوگۆ ئەکا فەن بۆ ژیان هەتا سەری گیان جستوجۆ ئەکا
بڕوانە ئاسمان بوەتە پەلکی زەرد و سوور گیانی زەهاوییە کە ئەدرەوشێتەوە لە دوور
گوێم لێیە بانگ ئەکا کە بەخێر بێن بە کۆمەڵی ئەم هاتنەتان نیشانەیە بۆ ڕەنگی یەکدڵی
شادم بە مەیلەوە یادی ئاوارەییم ئەکەن دیارە بە قەدری خوێندنەوە بەرز ئەبێت وەتەن
هەتا حورمەتی گوزەشتەی بێ، تازە پێ ئەگا خوێنی حەماسەت هەڵدەقوڵێنێ لە ناو ڕەگا
دەرکەوت زەهاوی وا لە دڵی ئێمەدا ئەژی چەند بەختیارە، دیارە کە ئاواتی هاتە دی
سەد ساڵی تر بپرسی، جەمیل سدقی وا لە کوێ؟ دەنگی بڵندی خۆی لە هەموو شیعری دێتە گوێ
ناڵێم کە هەیکەلێکی ببێ، وێنە مردووە دیوانی شیعری چاکترە ناودار و زیندووە
جاران بە شیعری ئەو بوو کە «فردەوسی» ناسرا فردەوس بوو بە هەواری دوو فردەوس وەک برا
کاک جەمیل بە یادی جەمیلت بوو کە شیعرم هات ڕاوەستە زۆری نەماوە کە منیش بێمە لات


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).