باوەپیرە
Appearance
| ئەی دڵی ناشادی من، تا کەی بێ، ئەندوه و غەمت | مێشکی خولیایی من، تا کەی بێ، جۆشین و تەمت |
| سینەیی بوریانی من، تا کەی بێ گرپەی سووتنت | جەرگی زامدارم، هەتا کەی ئێشی زام و میحنەتت |
| حەققە وەڵڵاهی غەم و سووتان و ئاهو حەسرەتت نیشتمان وێرانە، سەرگەردانە پیاوی میللەتت | |
| باوەپیرە تۆ چییە وا عاجز و سست و خەمی | هێندە فرمێسکت دەڕێژی، غەرقی خوێناو و نەمی |
| دەست و پێ و کەللەت دەلەرزێ، تووڕە وو دڵ پڕ هەمی | دەم بەدەم پەرپووت ئەبی، هەروا لەسەر خوار و کەمی |
| حەققە وەڵڵاهی غەم و سووتان و ئاهـ و حەسرەتت نیشتمان وێرانە، سەرگەردانە پیاوی میللەتت | |
| قەیرە تۆ بۆ چی کز و مات و مەلوول و سەر فرۆی | دەردەدار و دڵشێواو و توند و بێزاری لە خۆی |
| وا پەرێشان و شێواوی نازانی کێ وو لە کۆی | حاسیڵی عومرت سەراسەر ئاهی سەرد و ئای و ئۆی |
| حەققە وەڵڵاهی غەم و سووتان و ئاهـ و حەسرەتت نیشتمان وێرانە، سەرگەردانە پیاوی میللەتت | |
| لاوی شیرینم چ قەوماوە وەها تووڕە و هەڵەی | زەرد و لاواز و لەڕ و وشکی وەکو داری چەڵەی |
| جووڵە وو نققەت بڕاوە هەر وەکو ڕێویی تەڵەی | هەر خەریکی هات و هاوار و گرین و وەلوەلەی |
| حەققە وەڵڵاهی غەم و سووتان و ئاهـ و حەسرەتت نیشتمان وێرانە، سەرگەردانە پیاوی میللەتت | |
| ساوە تۆ بۆ چی ئەزیڕێنی و ئەناڵێنی بەشەو | چاوی پڕ خوێنت بەڕۆژ و شەو، دەمێ ناچێتە خەو |
| تۆزێ داناکاسرێی، سرک و سڵی وەک بەچکە کەو | هۆگری باب و کەست نیی، ڕووت لە کۆچ و بار و ڕەو |
| حەققە وەڵڵاهی غەم و سووتان و ئاهـ و حەسرەتت نیشتمان وێرانە، سەرگەردانە پیاوی میللەتت | |
| تۆ ئەسیری بۆ چی تەنگاوی و مەلوولی و دەردەدار | وات ئەوێ تێکچێ زەوی پارەی ببێتە سەد هەزار |
| واتەقێ گشتی ببێتە ڕێزە وو تۆز و غوبار | بەڵکو ڕزگاری ببێ کوردی پەرێشان و هەژار |
| حەققە وەڵڵاهی غەم و سووتان و ئاهـ و حەسرەتت نیشتمان وێرانە، سەرگەردانە پیاوی میللەتت | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|