بانگی بەیان
Appearance
پیر و ئوفتادە و ڕەنجوور و غەمبار | بێ هیوای ژین و ژیان ناڵەکار |
لە دەست بێدادی شای دەقیانووسی | تەئریخی مەرگی خۆمم ئەنووسی |
وەک دەروێشەکەی گۆلی زرێبار | کەوڵ و پۆستی خۆم کێشابووە کەنار |
مەرزی کوردستان تار و شەوەزەنگ | شاری خامۆشان بێدەنگ، بێ ئاهەنگ |
تەختی تەخت بووبوو بابا ئەردەڵان | کەلاوەی کاول پەیکوڵ بەردەڵان |
ئینجا لە قاپی شای پەروەردگار | ئاهـ و هەناسەی پیران کەوتە کار |
ناگا ئاسۆی شەوق بە شەبەقی نوور | وەک خوێنی جوانان بوو بە تارای سوور |
سەدای سەڵا و بانگ ئاوازەی شادی | ئەو شەوەی کردە ڕۆژی ئازادی |
1946
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|