بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ
Appearance
بام ڕۆژانەکەم یەک دوو قڕان بێ خواردنم وەکوو سەپان و شوان بێ | |
بەڵام تا مردن بێ درۆ کردن | عەشقی نیشتمان دەرناکەم لە گیان |
بام بۆ زۆرداران بچەوسێمەوە با لە بێگاریان نەحەسێمەوە | |
چونکە تا مردن بێ درۆ کردن | بەرزیی وڵاتم بۆتە ئاواتم |
هەرچەند جێگەی خەڵق کۆشک و تەلار بێ جێی منیش قۆختە و زنج و دەوار بێ | |
بە بوون و نەبوون بە پەستیی گەردوون | لە خزمەت کردن نابم تا مردن |
بە قسە و نووسین بە دەست و زوبان هەوڵ ئەدەم کوردی نەبەردی زەمان | |
هەتا کورد زوبان لە خۆشیی ژیان | بێ بەهرە نەبن چ پیاو و چ ژن |
ئەمەوێ عالەم تێ بگەیێنم بیری نوێ لەناو کوردا ئەچێنم | |
دەسیسەی ناپاک ئەنێمە ژێر خاک | ئاواتی دوژمن دەردێنم لەبن |
نامەوێ بژی کۆنەپەرستی ئاو ئەدەم بە خوێن گوڵی سەربەستی | |
بە دەنگی دلێر وەکوو بێچووە شێر | هاوار ئەکەم من بڕووخێ دوژمن |
بەڵام پێویستە ئاوەڵەکانم بە کوڵ ئەوانیش شان بەنە شانم | |
هەتا پیر و جوان یەکدڵ یەکزوبان | بەختی نەکەین خۆ نابین سەربەخۆ |
1947/08/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|