بادەیێکی مەزەی عیشق نەدا، نەشئە چ دێنێ!
Appearance
بادەیێکی مەزەی عیشق نەدا، نەشئە چ دێنێ! | نەشئێکی زیای عەقڵ نەبا، وەجدی چ بێنێ! |
ساقی بەسەفا، ساغەری مەی دامێ: سەبووحیی | گەر دەهری موعەربەد، بەجەفا پێم نەڕژێنێ |
جانا! وەرە، تا جان بە نساری قەدەمت کەم | گەر خاکی ڕەهت بێت و لە من جان بستێنێ |
ماچێ بدە پێم لەو دەهەنی خونچە میسالت | با حەسرەتی سەد ساڵەیی دڵ، هیچی نەمێنێ |
بۆ هێندە دڵ ئازوردە دەکا: غەمزەیی مەستت! | هێندەی مەدەرێ بادە؛ کە مینا بشکێنێ |
هێندەی مەنوێنە؛ ڕوخی ئاوێنە، مەبادا | ئاهی دڵی مەزڵوومێ، بە«ڕووت»ی بنوێنێ |
ساقی! بەخوم و دەن، بە ئەدەب مەی بدە، ئەمما | جورعێکی بەسە: شێخ؛ کە ئەو مەستە ببینێ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|