با، مێخ سندانی فڕێدایە دەر
Appearance
| با، مێخ سندانی فڕێدایە دەر | پێچ و کلوویان ئەهاویشتە بەر |
| قەساب خۆی دەرکرد بە جوابێکی سارد | کەچی مووی ڕیشی بە ناونیشان نارد |
| تفی لە ڕووی کرد، پێی وت «کەرەتە» | وتی: قەیناکا، باران ڕەحمەتە |
| کاسە کە چەور بوو ئاو ناگرێتە خۆی | گاجووت تێناگا بلوێر لێدەی بۆی |
| دار بە پوازی خۆی ئەقەڵێشێ | گوڵی دۆست زیاتر لە بەرد ئەیێشێ |
| ئەگەر ئەتەوێ ئازادەسەر بێ | ئەبێ «بەشەددە» و «بێ شەددە» کەڕ بێ |
| «پواسوون داوریل» پیشەی شاعیرە | کەچی زۆر جاهیل تیایا ماهیرە |
| ئێمە بە «مازوان تێشکان» پەستین | بەهیوای ئەوەین «بەسیچکان» هەستین |
| «شکر» و «شرک» هەر دوو لە قاڵبێکن | کەچی بە مەعنا چەند دوور لە یەکن |
| شیعر و شەرع و عەرش کەرەستەیەکە | شیعر لەم دووانە هەڵبەستەیەکە |
| هەرچیت ئەدەنێ ناوی کەرەمە | تەنها جنێوە منەتی کەمە |
| کە مردیت هیچت لە گەڵا نایە | گوناهـ هاودەمتە، ئەو بەوەفایە! |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 622
1941/03/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|