ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە
Appearance
بۆ لافاو و بوومەلەرزەی ساڵانی ١٩٥٧و ١٩٥٨
| ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە | یا لە ژێر دیوار یا لە قەبرانە |
| هەر لاوی کوردی شوومە بە چۆڵۆ | لاشەی وا بە ژێر بەفر و سەهۆڵۆ |
| چەند کچی تری شۆڕی شۆخ و شەنگ | ڕوومەت پەڕەی گوڵ لێو لەعلی فەرەنگ |
| لە شیرن خەودا دیواری خانۆ | کەوت بە سەریانا و لە ژێریا مانۆ |
| چەن گەورە ماڵی میر و بەگزادە | # |
| هەمووت کاول کرد نەما ئەساسی ساحێوی وێڵ بوو مرد بە کەساسی | |
| سی هەزار کەست کردە ئاوارە | پەنایان بن بەرد یا بەر موغارە |
| خۆت ئینساف بدە ئەی چەرخ تۆ خوا | ئەم جەورە کە تۆ کردت کەس ئەیکا |
| نازانم چی بڵێم کۆنی کەچ ڕەوشت | ناکەس پەرەست و شوومی بە سۆزشت |
| لە خوام گەرەکە نەتبێ ڕەهایی | نەبینی خۆشی و ڕۆژی ڕۆشنایی |
| بۆ هەموو ساڵێ بە دڵی غەمگین | بە ئاوی چاو و فرمێسکی خوێنین |
| چینی نەونەمام، بێنێتە بەرهەم | بە سزا و مەینەت بێنێتە بەرهەم |
| لە ناکاو وەکوو دوژمنی پڕقین | شادیمان ئەکەی بە گریان و شین |
| ئەیان دەیتە بەر شمشێری ئەجەل | ئەیبڕی ڕیشەی نیشات و ئەمەل |
| دەک فەلەک ڕەببی هەر خەم بەرگت بێ | هەموو کاتێکت سزای مەرگت بێ |
| نەبینی شادی و نشاتێ لە ژین | چونکە گشت ساڵێ ئەمانخەیتە شین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|