Jump to content

ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە

From Wikisource
ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە (1969)
by سابیری
306625ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە1969سابیری
ئەی یووسفی گومگەشتە سەرێ دەرکە لە پەردە ئیحسانە نیشاتێ بە دڵ و جانی بەشەر دە
فەرموو کە بە شمشادی قەد و تەلعەتی بەدرت پەستی بە سنەوبەر دە شکستی بە قەمەر دە
بەو چاوە حەکیمانە تەماشا کە لە ڕەنگم بۆچ وایە کە چوارفەسڵە وەکوو پایزی زەردە؟
قەند و شەکەرت هەر بەشی ئەغیارە بە فەرغوون سەوقات و بەشی ئێمە غەم و دەردە بە فەردە
کێ بێ کە بە شمشێری برۆت سەر نەخەوێنێ بۆچ چاو و برۆت مائیلی دەعوا و نەبەردە؟
شاهم ئەمەگت زۆرە نەوا تووشی زیان بی شاڕێ بگرە ئەو دزە ڕێی ناحەقە بەردە
تێکەڵ بکە ماچێک و جنێوێک موتەساوی ماچت شەکەر و لەفز و جنێوت گوڵ و وەردە
سابیر سەری تەسلیمی کە دانا لەبەری پێت بۆ کوشتنی بەس دامەنی نازک لە کەمەر دە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).