ئەی یاری عەزیزم مەبە غافڵ لە زەمانە
Appearance
ئەی یاری عەزیزم مەبە غافڵ لە زەمانە | مەعلوومە زەمانە گەلێ بێ عەهد و ئەمانە |
دائیم لە زەمان بێ خەبەر و مەستی غرووری | لات وایە هەتا ئاخری هەر وایە زەمانە |
هەر ڕۆژە لە بەزمێکی لەگەڵ جەمعی حەریفان | پا بەندی خەیاڵی مەی و نەی، چەنگ و چەنانە |
با تەختی سلێمانت ببێت و یەدی بەیزا | مەغروور مەبە چون عاقیبەتی کارت نەمانە |
مەشغوڵی لەهو و لەعبی و ناکاو لەپڕێکا | دەستی ئەجەلە بۆت ئەگەڕێ خانە بە خانە |
نامەردە بە نامەردی زەمانەت نەبێ باوەڕ | ئەعماڵی درۆ لوتفی درۆ نەفعی زیانە |
گەردوون کە ئەگەر دوون نەبێ ئەعماڵی لەبەرچی | هەر ڕۆژە لەگەڵ قوڕبەسەرێ بگرێ بەهانە |
چاوت لە خودا بێ و کەرەمی نەک لە عیبادەت | با شێخی تەریقەت بێ وەگەر قوتبی زەمانە |
گوێ بگرە برام مەیکە بە گاڵتە و گەپی منداڵ | پیرانەیە پەندم بە پڕوپووچی مەزانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|