ئەی کەوکەبی بورجی فەلەکولئەتڵەسی مەکتەب
Appearance
ئەی کەوکەبی بورجی فەلەکولئەتڵەسی مەکتەب | دارایی هونەر، شێری عەرەب، بازی موئەددەب |
تووتی دڵە موشتاقە، لەبۆ قەندی جەماڵت | وەک لێوی گەدا، بۆ قەدەحی شەهدی لەبالەب |
ئەم خاکە کە قووتی شەرەفی ماوە لە بەینا | خاڵیکە لە س هەم لە کولەی جەهلی مورەککەب |
پەیدا بکە ئەهلی شەرەف و ڕوو لە شەرەف کەن | ئەلقابی عەزیزی بە خەیاڵاتی مورەتتەب |
گوێ مەگرە لە تەقریری زولەیخایی هەوەس تۆ | تا پارە نەبێ جامەیی تەقوایی موخاتەب |
بێ شک سەبەبی فیرقەتی جانانە کە وا بوو | یەعقووبی فەلەک، قامەتی خەم، پشتی موحەددەب |
ناری دڵەکەی کەوتەوە نێو چاهی فیراقت | پەروانەسیفەت ئێستە بە سووتانە موعەززەب |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|