ئەی کچینە وەرنە مەکتەب
Appearance
| ئەی کچینە وەرنە مەکتەب | ئێوە تەسکینی دڵن |
| زینەتی باغ و تەرەقین | ڕەونەقی دەستەی گوڵن |
| *** | |
| تازە ئێمە تێگەیشتووین | دایکی چاکی خوێندەوار |
| نەسلی وا دێنێتە مەیدان | قەومەکەی پێ بێتە کار |
| *** | |
| ژن شەریکی ژینی پیاوە | نەک خەریکی بەرد و دار |
| تەربیەی مێشکی مناڵی | بۆ وەتەن بێ و جاننسار |
| *** | |
| خۆزگە من ببمە درەختێک | بۆ قوتابخانەی کچان |
| ئەو کچانەی وا دەخوێنن | ببمە سێبەر بۆ ئەوان |
| *** | |
| هەر کچانی خوێندەوارە | میللەتی پێ سەرکەوێ |
| تەربییەی منداڵ هیوایە | پێشڕەویمان بەرکەوێ |
| *** | |
| ڕۆژهەڵاتیش ڕۆژی هەڵدێ | خوێندنی کچ هاتە ناو |
| جەهلە تاریکەشەوی کورد | خوێندنیش تیشکی هەتاو |
| *** | |
| دەرزی چاڵ هەڵناکەنێ | فەنە وەتەن ئاوا ئەکا |
| خوشکە، گیانی دایکی موشفق | نەسلی چاک داوا ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|