ئەی کورد زوڵم و زۆر خوێن خوارانی تۆ
Appearance
ئەی کورد زوڵم و زۆر خوێن خوارانی تۆ | ناڵەی وەسۆزی ئەوگارانی تۆ |
تەرفەنەی ژێر سای کۆسارانی تۆ | گڤەی خوێنی گەرم ڕامارانی تۆ |
گەییە دەرگای حەق بۆمبارانی تۆ | تیر باران کران خوێن خوارانی تۆ |
بۆیە زاتی حەق زوو بە دەستوبرد | قین و غەزەبی وا هەڵمەتی برد |
ناوی دوژمنی تۆی خستە ژێر بەرد | عەبدولکەریمیان وەک گەماڵ پەل کەرد |
هەناسەی ساردی تاڵان کریاوان | ناڵەی وەسۆزی ماوا سووتاوان |
قرچەی کسپەی ئێش دڵ پڕخوێناوان | دای لە عەرش هەڵمی خوێنی کوژیاوان |
لێل کزەی جەرگی ئەوگارانی تۆ | ئەی کورد ئەمجارە باش خۆت کۆ کەرۆ |
لە بیر و کارت هیچ سارد مەوەرۆ | بە وادەی دوژمن قەت گول مەخۆرۆ |
گەر بەستە ئینجا پشتت بکەرۆ | با ڕەت نەهێنی بەدکارانی تۆ |
ڕۆژی چواردەی ڕەمەزان
1963/2/7
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|