ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت  (1965) 
by مینە جاف

شیوەنی شێخ مەحموود

ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت ئەی گورۆی ئەسیر کۆمەڵی زام سەخت
بێنۆ بە ناڵە و سۆز و گریانۆ بە زەبوونیی دڵ بە قوڕ پێوانۆ
گردی کەینەوە دەوار و پەڵاس بیکەینە ئەمل بیکەینە لباس
ئینجا ڕێکەوین بە کزیی حاڵۆ لە سولەیمانی و لە چەمچەماڵۆ
لە ڕێی خورماتو و لە بەیاتەوە بڕۆین وا تەرمی شێخمان هاتەوە
کام مەلیک؟ مەلیک کورد و کوردستان داواچی تاج و تەختی کاویان
بێژین سەردار و سوپاسالار ڕۆ ئەیڕۆ حەق داری کوردەواری ڕۆ
قوربان ئیعلانی حەربی عوزمایە سوپای کوردستان ڕوە و بەسرایە
ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە
لە تۆ زیاتر کێیە بنوێنێ لەشکەر ڕاکێشێ دوژمن بشکێنێ
وە سوپای ڕەنگین وە تەپڵ و کۆسۆ برۆرە مەیدان ئۆردۆکەی ڕووسۆ
بیانگێڕە ڕۆ لە بانە و بۆکان با نەیبەن نامووس هەموو کوردستان
یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە هەڵسە ئۆردۆکەی ئینگلیس بشکێنە
قوربان «جاسەنە» زۆر چاوەڕێتە چون سوپای دوژمن دڵشاد وەجێتە
شێخ مەحموود سەحنەی شەڕی چوارتایە ئامان پێم بێژە بۆ دەنگت نایە
لیڤی و ئاسووری گەییە قوڕی چا کوانێ سوپاکەت بێتۆ دەوری دا
ئۆردۆگەی دوژمن گەییە «کنارێ» لە تۆ زیاتر کێ بەردی بگرێ
لە ڕێگەی سوور و دەشتی زلێوە هێزەکەی دوژمن وا هات لە ڕێوە
کویرایم دایێ شێری سەرشاخان لە دوای تۆ کێ هەس بیان کا داغان
هێزی دوژمنان لە دوور و نزیک لە هەر چوار لاوە گەییە ئاوباریک
بۆ چی ماتڵی هەڵسە بێرەدەر بۆ دەنگی نایە شیخی سەر لەشکر
بەسەر گەردت بێ خاکی کوردوسان بۆ کێت بە جێهێشت تەختەکەی بابان
سەرێ بەرزۆ کە لە سای سەرای سەنگ بزان کوردوسان چەن ماتە و بێ دەنگ
هەموو سەراسەر مردە مردارە گشت پەڵاس لە مل گشت تازێ بارە
ئەیڕۆ سەرگەورەی کورسانم ڕۆ ئەیڕۆ جێ نشین شای بابانم ڕۆ
داواچی تەختی کاویانم ڕۆ شێری سەر شاخی هەورامانم ڕۆ
شەرت بێ تا ئەمرم، ئەچمە سەرای گڵ ئێشی مەرگی تۆم دەر نەچێت لە دڵ
ساڵێ کۆچی تۆم بە مێژووی کۆچی پرسی لە پیری دانا وتی چی؟
بێژە لە دوای کۆچ شێخی سەر گەورەم هەموو کوردزوانێ پۆشای کاڵای خەم

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse