ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ
Appearance
ئەی ڕەفێقان هیممەتێ بۆ دەردی سینەم مەرهەمێ | تاکوو کەی تەنها لە کونجی حەسرەتا بم هەمدەمێ |
ئەی فەڵەک تاکەی بمێنم وێڵی سەحرا و چۆڵ و هەرد | وەک وەلی دێوانە عاشق بم بە ڕوخساری شەمێ |
ئاخری بۆ کوێ بڕۆم چی بکەم لە دەستی جەیشی غەم | هەر شەوێکم چەرخی گەردوون بۆم ببارێنێ غەمێ |
شاری سینە دائیمەن ئاشووبی غەم دایگرتووە | نەمدی خۆشی لەم خەرابابادە غەیری ماتەمێ |
قودرەتێ بۆ دەفعی دێوی غەم لەسەر موڵکی وجوود | بۆ خوا ئەی ئاسەفی موڵکی سولەیمان خاتەمێ |
تاکوو کەی وێران بێ موڵکی دڵ بەدەست پووری پەشەنگ | بۆ شکستی پەنجەیی ئەم زاڵمە کوا ڕۆستەمێ |
کوا زەمانی تافی جوانیم قودرەتی پەنجەی هونەر | ئاخری بەم پیرییە کەوتوومە داوی پەرچەمێ |
توشنە لەب بۆ چی بمێنم ئیلتیجام هێنایە بەر | بابی عەدلت ئەی شفيع المذنبينم زەمزەمێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|