Jump to content

ئەی ڕەفیقان! دڵ، نزاری غەمزەیێکی دڵبەرە

From Wikisource
ئەی ڕەفیقان! دڵ، نزاری غەمزەیێکی دڵبەرە (1936)
by ئەدەب
310166ئەی ڕەفیقان! دڵ، نزاری غەمزەیێکی دڵبەرە1936ئەدەب
ئەی ڕەفیقان! دڵ، نزاری غەمزەیێکی دڵبەرە خۆ نوێن و شێوەباز و ساحیر و جادووگەرە
تا بڵێی خۆش مەنزەر و مشکین خەت و رەعناقەدە تا بڵێی بەد عەهد و شەرت و بێ وەفا و خودسەرە
دڵبەری، جانپەروەری، گوڵپەیکەری، عیشوەفرۆش مەهوەشی، کوڵمەگەشی، میناگەشی، مینادەرە
گوڵبەدەن، شیرین سوخەن، تەنگی دەهەن وەک شەهدی ناب چەهـ زەقەن، گێسوو ڕەسەن، توڕە شکەنج و چەنبەرە
مەهـ لیقا، شیرین ئەدا، هەم دڵگوشا، هەم دڵڕوبا مەجلیس ئارا، بادە پەیما، هەم مەیە، هەم ساغەرە
شۆخی چین، تورکی خەتا، زیبی خوتەن، ماهی تەتار شۆڕی شار، ئاشووبی موڵک و ئافەتی هەر کیشوەرە
دەفعی خەم، رەفعی مەلالەت، مایەیی وەجد و نیشات قووتی دڵ، ڕۆحی ڕەوان، ئارامی جیسم و پەیکەرە
لوعبەتی ڕەنگین ڕوخی، ڕەنگین لەبی، ڕەنگین عوزار خۆش قسەی، خۆش سوحبەتی، خۆش فیترەتی، خۆش گەوهەرە
یاری من، دڵداری من، خەمخواری بێ ئازاری من ڕازی من، هەمڕازی من، دەمسازی عاشق پەروەرە
لەودەم ئەو زیبا سەنەم بۆتە بتی مە، دوو جیهان یا شەمەن، یا بەڕهەمەن، یا بت شکەن، یا: بوتگەرە
زائیقەی قەندی لەبی؛ شاخەی نەباتی میسرییە ڕایەحەی زوڵفی خەمی، شیشەی گوڵابی قەمسەرە
تا بەحەسرەت، تۆ تەماشای ئەو قەد و ئەندامەکەی یا: دوڕە، یا گەوهەرە، یا زینەتە، یا زیوەرە
شەو هەموو شەو، تا سەحەرگاهان لە دووریی یاری خۆم نەشتەرم باڵین و ناڵەی یار و خارم بەستەرە
گەر ئەدەب بێتە بەیانی ڕەنجی شەوگاری فیراق شەرحی هیجرانی؛ وەرای گونجاییشی ئەم دەفتەرە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.