ئەی ڕاحەتی مودامی دڵی بێ قەراری من
Jump to navigation
Jump to search
ئەی ڕاحەتی مودامی دڵی بێ قەراری من | ڕەحمێ بەحاڵی خەستەی زار و نزاری من |
بێ «میهر»ی تەلعەتت، کە سەباحی ئومێدمە | وەک شامی زوڵفتە بەخودا، ڕۆزگاری من |
دایم بەیادی قامەتی سەرو و سنەوبەری تۆ | دوو جۆیبارە؛ بەڵکە دوو ڕوودە، کەناری من |
تا بووم بەخاکی پا؛ نەگەیشتم، مەگەر: سەبا | بێنێتە خاکی مەقدەمەکەی تۆ: غوباری من |
غەمباری هیجری تۆم و لە خۆتم وەلا مەخە | من: بوردباری میحنەت و تۆ: غەمگوساری من |
تا ئەو دەمەم؛ گەزافی هونەر بوو، لەمەودوا: | خاکی جەنابی تۆ و سەری ئیفتیخاری من |
تۆ: دڵ دەبەی بەغارەت و بەمنیش دەڵێی: مەیە | بۆچی! مەگەر بەدەستی منە، ئیختیاری من!؟ |
بێهوودە عومری خۆم بەخودا سەرفی تۆ دەکەم | کەی تۆ دەکا بەقیسمەتی من: کردگاری من! |
حیرەت نییە؛ کە نەشکێ خومارم بەمەی، ئەدەب | بۆ؟ چونکە هەر لە بادەی عیشقە، خوماری من |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
- The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
- The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
- Photographic or cinematographic works.
- In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.
Public domainPublic domainfalsefalse