ئەی پیری ئێسک و گوێ گران عەقڵ و حوقەسووک
Appearance
| ئەی پیری ئێسک و گوێ گران، عەقڵ و حوقەسووک | وەی میری تەکیەزل و خانەی دین بچووک |
| پووکت نەما گوێزی پووک مەنێ بە دەم، بەدە | بۆ پیر و ڕیشسپی جوان نییە تازە بووک |
| ڕۆژی تیجارەت و تەمەع خۆت بە براگەورە عد ئەکەی | مەیدانی نوێژ و جەماعەت ئەبی بە برابچووک |
| شوکری خودا شەوکەتی داوە پێت و شووکتە | بووستانی دینی تۆ بەڕەڵڵایە بە دووک و شووک |
| عالەم گرفتیان کردووە ناچنە سەر حەکیم | سەد کاشکی ئەچوون و ئەیانخوارد حب الملوك |
| ئەم ناڵەناڵە مناڵانە کە فەخری پێوە ئەکەن | بێ ئیعتیبارە ناڵەی مناڵی ناڵە فسووک |
| سابیر ئەگەرچی قسەت ڕاستە بەسیەتی مەڵێ | تەعزیری ناس مەکە لە مەساکین تا ملووک |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|