ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز
Appearance
ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز | مایەی تەرەبی عاشقی شەیدا و نەزەرباز |
وەجهی چییە ئەو دیدەیی فەتتانە بە ئیما | هەر لەحزە دەکا سەد گلەیی و عەربەدە ئاغاز |
بڕوانە سەما تا بە سەمەک عولوی و سوفلا | مەجمووعی لە دەرگاهی تۆ پابووس و سەرئەنداز |
تێفکرە کە وەستاوە لە ئەتراف بە ملیۆن | کورد و عەرەب و ڕووم و عەجەم ساکنی شیراز |
بیمار و بریندار و زەدەی چاو و برۆتن | بێچارە و بێ پارە و بێ هەمدەم و هەمڕاز |
تۆ دولبەری نازوک بەدەنی شۆخی شەکەر ڕاز | حوسنت کە جەلابەخشە لەبۆ چاوی نەزەرباز |
چاوت کە دەکا هەردەمە سەد غەمزە و ئاغاز | لێوت کە بە مانەندی مەسیحایە بە ئیعجاز |
سابیر لەگەڵ ئەم جەمعە پەرێشانە هەمیشە | دیوانه لرن دفتری اسمنده اننیاز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|