ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم لێ گوم بووە
Appearance
ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم لێ گوم بووە | ئەی وەتەن بەدناوی تۆم و ئابڕووم بۆ تۆ چووە |
کێ فرۆشتیتی بەوەڵڵا نانی خێری خواردوە | ڕیشی نامەردی درێژە و سادقە، بەچکە جووە |
ئەی خودا هەستێ لە خەو ئەم بەختە حیزەی نووستووە | |
ئەی وەتەن کەی خۆش ئەبێتۆ زامی پڕ ئێش و بە سۆت؟ | عەیبی بێ خێوییت نەبێ هەر زێڕ و زیوە تان و پۆت |
دێتە مێشکم کوللی ڕۆژی دەنگی ناڵە و ڕۆڵە ڕۆت | شەرتە ڕۆحی خۆم و سێ کوڕ کەم بە قوربانی لە بۆت |
کێ ئەڵێ ئەم بێشە چۆڵە شێرەکانی نووستووە | |
دوژمنان بۆچی بەناحەق هەر خەریکی هات و چوون | خۆی لەمن چاکتر ئەزانێ ئەو لەگەڵ کورد بووک و شوون |
ناخەنە خۆیان دە چی بکەم بێ حەیا و بێ ئابڕوون | بەچکە شێری نیشتمانم شێرەزای شێرانی زوون |
ڕشتنی خوێنی عەدوو بۆ کورد بە ئیرسی هاتووە؟ | |
ئەی وەتەن دیققەت لە حاڵی تۆ ئەکەم عەیبی نییە | ساحیبی ڕزقە و کەرامەت خاکەکەت فردەوسییە |
تۆزە عەیبێکت ببێ هیچ تر نییە بێ علمییە | پێم بڵێین ئەی عاقڵانی کوردستان وەحشی چییە؟ |
لاوەکانی کوردستانم شانیان کز کردووە | |
گەر لە شارێکدا یەکێکمان ڕبعە دینارێ ببا | یا بە نانی خۆیەوە ئیشێ لەبۆ خەڵقی بکا |
بابی خۆی بۆ سەربڕی ڕازی نییە با ئیشی خوا | خۆی ئەڵێ هەرکەس کە نانی جۆ بخوا شوکری بکا |
ناڵێ ئەم ڕبعە لە کوێیە و کێ لەبۆمی ناردووە؟ | |
کەی لە ئیستهلاکی... عانەیێ نێرایە ژوور؟ | یاخۆ پارەی... خەرج کرا بۆ شارەزوور |
خۆشە لای ئەبلەهـ و نەزان دەنگی دەهۆڵ و دەشتی دوور | با کەمیش بێ تۆ مەنووچیهر و ئەویش وەک سەلم و توور |
یەک وەلەو کەم بێ براکەم چاکە هەر نیوەی دووە | |
قانعا تاکەی بە شێتی بۆ وەتەن تەدبیر ئەکەی؟ | بێ نەتیجە بۆچی بۆ مردوو وەها تەقریر ئەکەی؟ |
یا لەبۆ ئیبرازی جەوهەر خۆتە وا تەحریر ئەکەی | دەک دەر و ماڵی بشێوێ شەرتە تۆش تەزویر ئەکەی |
داکەوە بۆ خۆت لە کونجێ چیتە لەم هاتووچووە؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|