ئەی وەتەن ڕۆحی ڕەوانم قۆچەکەی قوربانتم
Appearance
ئەی وەتەن ڕۆحی ڕەوانم قۆچەکەی قوربانتم | سەر لێ شێواو، دڵ سووتاوی دەردی بێ دەرمانتم |
ئاهـ چ دەردێکە ئەچێژم ئەی وەتەن بۆ حاڵی تۆ | ئەشکی چاوی من دەلیلە ڕۆژ و شەو گریانتم |
بۆ برینی دەردی دڵ بەس بگری ئەی دایکی وەتەن | مەمسووتێنە جانفیدای ئێشەکەی زامانتم |
ناڵەی قەهری دەروونم ئاسمانی گرتە بەر | سۆزی دڵ بۆ ڕۆڵەکانی بێ سەر و سامانتم |
ئەی وەتەن دایکی هەزاران تاجدار و ئەنبیا | کەسێ لەوان فریا نەکەوتووی بێکەسی و تاوانتم |
دەردی بێ ئاوی بکێشی تا گوڵی ئەرزی وەتەن | ئەی فریشتە چاوەڕوانی قەترەیە بارانتم |
موشکیلە دەس هەڵگرم لێت خاکی شیرینی وەتەن | ئاخری عومریش ئەسیری خاکەکەی سەیوانتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|