ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم
Appearance
| ئەی وەتەن چەند خۆشەویستی لای من و ئەحبابەکەم | مەزرەعەی عیلم و فەننی، تۆی مەنبەعی ئەفکارەکەم |
| تۆی وەتەن مایەی سروودو مەرهەمی ئازارەکەم | ڕەونەقی باغی علوم و مەعدەنی ئەسرارەکەم |
| بۆ بەیانت هاتە جەنبووش، وا دڵەی ئاوارەکەم | |
| قەومی کورد ئیتر لە ژێر باری میحنەت بێتە دەر | تەوقی زیللەت با فڕێ دەیین، تاجی شاهی کەینە سەر |
| حوڕو مەزبوت، با بە جارێ شاەو دەروێش و بەگلەر | گۆی جەهالەت بە چۆگانی عیلم و فەن دەرکەینە دەر |
| لێبدەین چەپڵە و بخوێنین شەرقیە و ئەشعارەکەم | |
| نەمامی نەوڕەس و تازە جوانانی وەتەن | عاقڵ و هوشیارو وریا، پڕ لە دەرک و عیلم و فەن |
| بێنە مەیدانی فەساحەت بولبولانی ڕووی چەمن | جان فیداو، جان نسارین بۆ تەرەقی ڕێی وەتەن |
| با هەموو یەک بین و تێکۆشین لەسەر ئیقرارەکەم | |
| خەوی غەفڵەت تا بە کەی وا نۆبەتی هۆشیارییە | نۆبەتی عیلم و فنون و نۆبەیی بێدارییە |
| لەم زەمانە دەردی جاهیل هەر بە دانا کارییە | دەردی جاهیل بێ دەواو سەعب و سەخت و سارییە |
| بۆیە مەزڵووم هاتە جەمبوش ئەو دڵەی بێچارەکەم | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|