ئەی وەتەن موشتاقی تۆیە کورد زوبانی سەر زەمین
Appearance
ئەی وەتەن موشتاقی تۆیە کورد زوبانی سەر زەمین | ئارەزووی گەرمییانە، عاشقی کوێستانی شین |
تۆزی خاکی کوردستانە، سورمەیە بۆ چاوی کورد | وردە بەردت چەشنی گەوهەر، پووشەکانت یاسەمین |
ئاوی سافی چەشمەکان و شەوقی بەفری کێوەکان | هاڕە هاڕی نەهرەکانت میسلی فیردەوسی بەرین |
هەر زەمانێ تۆ کە پۆشیت بەرگی سەوزی نەوبەهار | دێتە سەیرانت بە جارێ چەن جوانی نازەنین |
ڕۆژی سەیرانە، ئەبینم تاقمی کوردی جوان | دێن و دەڕۆن وا بە نەشئەو دم بە کەیف و پێکەنین |
ئێمە ئەولادی کوردین و کوردستانە جێگەمان | بۆ تەرەقی نیشتمانی و بۆ عیلم تا چین دەچین |
ئەی جوان و لاوی کورد عیلم و زانین فەرزە بۆت | با بخوێنین با سەعی کەین تا لە عالەم دەرکەوین |
وەک عەرەب دەستم بە دامان ئەی ڕەفیقانی کورد زوبان | با وەکوو مەزڵووم نەبن چاو بە گریەو دڵ حەزین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|