ئەی وەتەن من تێ ئەگەم بۆ شین و زاری کارتە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی وەتەن من تێ ئەگەم بۆ شین و زاری کارتە  (1941) 
by موفتی پێنجوێنی
ئەی وەتەن من تێ ئەگەم بۆ شین و زاری کارتە بۆ نەبوونی عیلمی بەرزی گەورە و سەردارتە
ئاخ و داخ و ئاهی سەردی تۆ سەبەب ئەم دوانەیە خۆپەسەندی و غایەویستی گەورەکانی شارتە
تۆ ئەگەر سەبرت ببێ وا باخەکەت هاتۆتە بەر نەونەمامی ڕیزی مەکتەب پاکی خزمەتکارتە
وا نەزانی هەر بەتەنها گەنجەکانت عاجزن بیریان کردۆتەوە پیریش هەموو خەمبارتە
قەت نەناڵێنی بڵێی بێ پشتیوان و بێ کەسم شاخی سەخت و کێوی بەرزت شیری جەوهەردارتە
داخی جەرگی عالەمی ئەمڕۆ بە شەرق و غەربەوە ڕەنگی شینی کێوەکان سەوزە و گوڵزارتە
فەرقی تۆ و لوبنانە بەینی ئاسمان و ڕووی زەمین ناڕەواجیی تۆ، ئەزانم بەختی چەوت و لارتە
چەشمەکانت تێ ئەگەن خۆشتر لە ئاوی کەوسەرە ئەهلی غەربی بۆیە دایم تالبی کڕیارتە
ڕۆژەکەت ڕووناکە ئەمڕۆ وا هەلت کەوتۆتە دەس گەر لە دەستت بێتە دەر ئەمجارە ئاخرجارتە
گەر ئەپرسی حاڵی موفتی ئاهـ و ناڵەی بۆ چییە؟ عاشقی دەشت و دەر و شەیدایی بەرد و دارتە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse