ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە
Appearance
ئەی وەتەن جەنناتی دنیام خاکی کوردستانتە | حەوزی کەوسەر، ئاوی سافی، چەشمەکەی کوێستانتە |
لەزەتی میوەی بەهەشتی تەعم و بۆی تۆ ئەدا | سێو وهەرمێ و هەنارو میوەیی بۆستانتە |
وەقتی نەورۆزی بەهاری گوڵ کە خێمە هەڵبدا | سەد ئیرەم لای نانوێنێ ڕەوزەی ڕیزوانتە |
خوا لە قورئاندا ئەفەرمووێ وەسفی جەننەت بێ میسال | وەک سەفای باغی میللی و ئاوی کانیکانتە |
ئەی وەتەن شایانی مەدحە شاخ و دەشت و کێوەکەت | یەک بە یەک ئەشکەوت و غارت قەسرەکەی عەدنانتە |
گەر سەریشم دابنێم، دایم لە وەسفت هەر حەقە | نەقدی جانیشم فیدای لاوەکەی کوردانتە |
بولبولی عاشق بە حوسنی غونچەکەی باغی گوڵت | هەر وەکوو مەزڵووم بە دائیم عاشق و حەیرانتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|