ئەی هەموو عالەم بە چاوانی نەخۆشت نامیزاج
Appearance
ئەی هەموو عالەم بە چاوانی نەخۆشت نامیزاج | ئینتیزارن ئەی مەسیحالەب بیاندەیتێ عیلاج |
تۆ کە دەرکەوتی مەهـ و ئەستێرە شەو نووریان نەما | ڕۆژ کە مەیلت بێ لە مەحبووبان ئەسێنی خەرج و باج |
بۆ غوڵامی تۆ بەنیئادەم هەموو گەردنکەچن | جوملە دەروێش تا غەنی تا ساحیبانی تەخت و تاج |
دەردمەند و موستەمەندم تۆ حەکیمی حازیقی | تۆ بە ساغم سەرف ئەکەی حەزکەی بە نەقدی بێ ڕەواج |
تا دەماغی دڵ لە بۆنی جەننەتی حوسنت پڕە | شاد و سەرمەست و مەجازم بۆتە داوی نامیزاج |
ئەی مەسیحالەب بە چاوی تۆ لە ڕوحم لێوەیە | تۆ وەرە ڕەحمێکە یا ڕوحم بسێنە یا عیلاج |
سابیری لەوساوە سورمەی چاوی خاکی ڕێگەتە | چاوی بینایە بە بەدری حوسنی پاکت لەیلی داج |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|