Jump to content

ئەی هودهودی باغی سەبا

From Wikisource
ئەی هودهودی باغی سەبا (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309237ئەی هودهودی باغی سەبا1945مەلا مارف کۆکەیی
ئەلا ئەی هودهودی باغی سەبا فەورەن بە تەعجیلی تَعال اِذهَب بِمَكتوبي اِلي مَولاﻱَ زةنبيلي
اِذا اَدْرَكْتَةُ فَاخْفَضْ جَناحَ الذُلِّ تَعظيما وَ بَعدَ الوَصلِ وَالتَّقْبيل بَلِّغْةُ اَقاويلي
بڵێ ئەی کەوکەبی ڕەخشەندەیی ئەفلاکی لەولاکی نەتیجەی مەزهەری ئەسراری ڕووحولقودسی جیبریلی
بە پەرگاری کەماڵت بوو کە کەوتە دایرەی وەحدەت تەریقی نەقشی و تەرتیبی عەبدولقادری جیلی
وەکوو ڕەعدی بەهاری سەیحەیی سینەی مریدانت فەزای پڕ کردووە تا گونبەدی فەیرووزەیی نیلی
بە بەزمی فەیزی عیرفانت مریدانت هەموو مەستن بە بادەی مەعریفەت تا نەفخەیی سووری سرافیلی
بە حەڵقەی سیلسیلەی ئەخلاقی شیرینت گرفتارن چ قورعانی و ئەوێستایی چ تەوڕاتی چ ئینجیلی
موهەندیس دایرەی ئیڕشادی کێشا مەرکەزی دانا بە زەنبیلی شوعاعی بردە ڕشتەی کێوی قەندیلی
کەسێکی مونکیری ئەخلاق و ئەوسافی جەمیلت بێ بە کوللی حازرم بۆ قەرع و مەنع و زەجر و تەنکیلی


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.