ئەی نەوەی کورد
Appearance
| ئەی نەوەی کورد، ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و، خەوی سەنگین |
| لە دەمێکی نەهات و ڕۆژی ڕەشین | ئاهـ ئەکێشین و دڵ دەگوشین |
| دەردی دڵ هێندە زۆرە وا دەهەژین | بەرخۆری باخی ئێمەگەل لە خۆشین |
| ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین |
| تێ بنۆڕین لە کاری خۆ، کوردان | گەل پەرێشان و نیشتمان وێران |
| گەورە و گچکە مات و سەرگەردان | بێکەس و بێ پەناو دڵ بوریان |
| ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین |
| تێ بنۆڕین لە میللەتانی دی | چۆن دەژین سەربەخۆ لە ڕووی زەوی |
| خێوی سەرباز و دەوڵەتانی قەوی | بێجگە لە کورد کێ لە پاش و خوار و نەوی |
| ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین |
| ئەی کەسی بێکەس و پەنای هەژار | بەزەییت بێ بەکورد خوا هاوار |
| وا وەڕس بووین لە گیان لەلەش بێزار | مووچەمان ئاخوداخ و دەرد و ئازار |
| ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین |
| گەل نەماوە کەشەنگ و وڕ ئێستا | گشتی وریا بووە و لەخەو هەستا |
| خۆی لەجێی ڕاوەشان و ڕاوەستا | سەربەخۆ و ڕێک ئەژین هەموو ئێستا |
| ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین |
| دەوڵەمەنمان خەریکی خۆراکە | لاتمان گیانی تیا نییە و لاکە |
| سەروەری گەل، ئەسیری بێباکە | پۆلی زانایە، دەردی هەر خاکە |
| ئەی نەوەی کورد ڕۆڵەی شیرین | بەسیە بێهۆشی و خەوی سەنگین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|