ئەی نووری ئیهتیدات لە ماهی هەتا سەما

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی نووری ئیهتیدات لە ماهی هەتا سەما  (1936) 
by ئەدەب
ئەی نووری ئیهتیدات لە ماهی هەتا سەما وەی فەخری ئیستیفات لە ماهی هەتا سەرا
ئەی شاهی ئەنبیا، کە وجوودی شەریفی تۆ ئەقدەمترە لە خیلقەتی مەخلووقی دوو سەرا
ئادەم-ئەبولبەشەر، کە بەزاهیر لە سولبی ویی هێشتا قوڕی گەڵاڵە بوو، تۆ خەتمی ئەنبیا
تۆ هەر ئەوەی کە حەزرەتی خالق، لە بەدوی خەڵق مەنزووری هەر وجوودی ئەتۆ بوو لە ماسیوا
رایج نەبوو تەڵای نبووەت، بەئیسمی غەیر بۆیە بەنامی ئەشرەفی تۆ، سککە لێدرا
رۆحولئەمین کە بەدرەقەیی رەهـ بوو، بۆ حوزوور تا سیدرە بوو، ئیجازەتی پەروازی مونتەها
تۆ خۆت بەباڵی شەوق فڕیت، تا بەجێگەیەک بەینی حدووس تا بەقیدەم، دوو کەوانی ما
عیسا لە چەرخی چارەوە؛ کورسی کە دابنێ دەستی کوا بەکۆنگەرەیی قەدری تۆ دەگا!
گەر تۆ نەبایە، هادیی مووسا بەنەخلی توور بۆ دەفعی سیحر، چۆنی دەبوو ئەژدەها، عەسا!
رەحمت نەبایە؛ ناجیی یوونس لە بەتنی حووت تا ڕۆژی ڕەستخێز؛ لە دەریایەدا دەما
ئەنگوستی تۆ ئەگەر نییە رەهبەر بەنییەتت بۆچی ئیشارەتت مەهی دوو هەفتە شەق دەکا!
قەدرت لەوەی ئەجەلە، بەقوربانی خاکی پات تا شەئنی تۆ، بەمەدحێ ببێ، عولووئیرئیقا
مەدحەتگەرت، بەمەدحی ئەتۆ، خۆی دەکا بڵیند گەر نە، سەزایی قەدری ئەتۆ، کوا هەیە سەنا!
قەسدی منیش، لە عەرزی جەسارەت بەحەزرەتت جوبرانی نەقسی حاڵە، بەنامت لە ما مضي
گەر ساڵحە ئەدەب و گەریش «تاڵحێ» شەمی ئوممێدەواری عەفووتە؛ تۆ و خەمسەیی عەبا
هیندەم بەسە لە حەشر، کە چەتری شەفاعەتت من روو سیەهـ، لە سایەیی رەحمت وەلا نەخا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse