ئەی مەزهەری لوتف و کەرەم و ڕەئفەتی مەعبوود
Appearance
ئەی مەزهەری لوتف و کەرەم و ڕەئفەتی مەعبوود ئەی گەوهەری بەحری شەرەفی ئەحمەد و مەحموود | |
یاڕەببی نەبێ بازی خەیاڵت لە خەتەردا | سەییادی هونەر بێ، لە موقاماتی سەفەردا |
ئەی گەنجی گرانمایە لە بۆ میللەتی کوردان دەرمانی شیفا بەخشی هەموو عیللەتی کوردان | |
یاڕەببی نەبێ زاتی ڕەئووفت لە مەلا لا | بێ بەهرە نەبێ جیسمی لەتیفت لە جەلا لا |
ئەی خاک و غوباری قەدەمت تاجی سەری من! ئەی سورمە لە بۆ بینشی چاو و بەسەری من! | |
پەیوەستە ڕەفیقت مەدەد و لوتفی خوا بێ | هەم سوحبەتی تۆ، زومرەیی ئەربابی وەفا بێ |
بەغدا کە وەکوو میسرە ئەتۆ یووسفی سانی وریا بە نەوەک یاری عەزیزێ بە نیهانی | |
ئاشوفتە نەبێ نەزمی خەیاڵت بە خەیاڵێ | یاڕەببی نەبی بەند و گرفتاری جەماڵێ |
ناری نییەتی لایقی تۆ نەزم و سوپاسی قابیل نییە بەغدا درەوی قووتی بە داسی | |
ئەی مەردمەکی دیدە لە بۆ فەرشی کەلامت | خۆزگەم بە کەسێ حازرە بو شەهدی کەلامت |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|