Jump to content

ئەی میللەتی مەزلووم

From Wikisource
ئەی میللەتی مەزلووم (1945)
by مەلا مارف کۆکەیی
309251ئەی میللەتی مەزلووم1945مەلا مارف کۆکەیی
ئەی میللەتی مەزلووم و فەقیر و دەسەوەستان بێ عیلم و مەعاریف وەکوو ئەتفالی دەبستان
ئەی بێ بەش و بێ بەهرە لە ئازادی و شادی مەحڕووم و عەقەبکەوتوو وەکوو کوێر و نەقوستان
بۆ بێ خەبەرن دەوری جەهالەت سوپەری بوو بێنوورە چرای جامیعەیی بادە پەرەستان
ئەم تەنبەڵی و غەفڵەت و ئەم خەوتنە تا کەی عالەم هەموو بێدارە لە خەو جوملە هەڵستان
زۆر عەیبە گەلێک عارە کە ئەم قەومە نەجیبە مەشهوور بە شەجاعەت هەموو وەک ڕۆستەمی دەستان
بێحورمەت و مەحکووم و هەموو چاوبەرەژێرن بۆ داخلی و خارجی و پارە پەرەستان
ئەم جەهل و نیفاق و حەسەد و بوغزە هەتا کەی دەخولێنەوە تا کەی وەکوو دێوانە و مەستان
بیشۆنەوە پێم چاکە بە سابوونی سەداقەت ئەم چڵکی نیفاقە لە دەم و چاو و لە دەستان
ئیقدام و قیامێکی بکەن مەوقیعی کارە هەر بۆ مەیە تەنها کە بەهار بۆتە زمستان
خار و خەسی زیللەت لە ڕەگ و ڕیشە دەرێنن بیکەن بە گوڵ و گوڵشەن و گوڵزار و گوڵستان
هەر بۆ مەیە خوێنی جگەر و میحنەت و تاڵی بۆ ئەجنەبییە نیعمەتی شەهد و شەکەرستان
ئەوڕۆ لە فنوون و هونەر و عیلم و سەنایع هەر کوردە کە بێحیسسەیە باقی هەموو وەستان
بڕوانە بە نووری هونەر و شەمعی مەعاریف تاریکە شەویش ڕەوشەنە بۆتە قەمەرستان
گوێ بگرە لە ڕادیۆ کە بە یەک سانیە دێنێ باس و خەبەری لەندەن و پاریس و لەهیستان
بێ عیلمی سەبەب بوو کە بە خۆڕایی لە دەست چوو میسر و حەبەش و شام و عێڕاق و عەڕەبستان
ئینسافە ئیتر بەسیەتی ئەم جەهل و نیفاقە دنیات کە نەما دینەکەشت ڕۆیی لە دەستان
شاعیر وەرە قوربانی قەریحە و قەڵەمت بم بینووسە لە بۆ ئاکرە و ئامێد و لوڕستان
باوەندی و سەنجابی و ئافاقی جنووبی بۆ کوردی پەڕاگەندە لە گەرمێن و لە کوێستان
بۆ میللەتی بێچارەیی بێ ساحیب و سەردار بەخسووس تەبەقەی کوردی عێڕاق و عەجەمستان
بۆ ئاتیە فکرێکی بکەن فرسەتە ئەوڕۆ تا کەی دەبنە چاولەبەر و ئالەتی دەستان


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.