Jump to content

ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر

From Wikisource
ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر (1934)
by ناری
309441ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر1934ناری
ئەی موقیمی مەکتەبی فەزل و هونەر ڕەونەقی سنفی جەلیل و موعتەبەر
لالەیی باغی سەعیدی ئەحمەدی نەونیهالی گوڵشەنی خيرالبشر
حافیزی ڕۆژ و شەوت روح الأمين یاوەری تۆ ساحیبی شەققولقەمەر
گوڵبەنی زاتی ڕەئووفت بێ مەلال غونچەیی جیسمی لەتیفت بێ کەدەر
مەکتەبی فەزل و شەرەف ئەمڕۆ بە تۆ بوو بە قیبلەی ئەهلی عیرفان و نەزەر
مەکتەبی فەزلە بەڵێ لەم عەسرەدا مەزهەری جەوهەر لەبۆ نەوعی بەشەر
مەکتەبی فەزلە وەکوو قەسری بەهەشت پڕ لە نەقشە و جیلوەبەخشە و شوعلەگەر
مەکتەبی فەزلە لە مەعمووری عێراق بوو بە کانی لەعل و یاقووت و گوهەر
ماهی نەو ناکا تەرەققی بێ گومان تا نەکێشێ میحنەت و ڕەنجی سەفەر
تا لە نیسانا نەبێ حەپسی سەدەف قەترە قەت نابێ بە دوڕ، دانە، گوهەر
تا نەکێشێ ئێش و نێشی تیغ و داس موشکولە، شەککەر بە کەسدا، نەی شەکەر
یادی تۆ بۆ من وەکوو چی: وەک بەهەشت هیجری تۆ بۆ من وەکوو چی: وەک سەقەر
شیعرەکانم دوور لە تۆ، نازی نییە وەک هەتیوی ناتەواو و دەربەدەر
شاڵی گرژاڵی ڕەواجی سەندووە لەم زەمانە کەس غەزەل ناکاتە بەر
چون غەزەل ئەمڕۆ ڕەواجێکی نەما ئێستە من مەشغووڵی جاوم موختەسەر
مشتەری گەر بێ لە بەغدا، وەک بەڕوو ئەی فرۆشم من بە خورما سەربەسەر
گەر بە نارنج و تورەنج و پرتەقاڵ بیکڕن، نەفعی نەبێ، ناکەن زەرەر
من ئەدیبی کوردم و ناوم نییە کوردە هەر غافڵ لە ناو و بێ خەبەر
کوردە خۆ مەحکوومە بۆ تورک و عەجەم کوردە بێ فیکر و خەیاڵ و بێ ئەسەر
کوردە هەر وەک بیدی مەجنوون ماوەتۆ بێ سەر و بێ سێبەر و خاڵی لە بەر
کوردە وەک وەحشی لە بۆ چەشتەی تەمەع خۆی ئەخاتە مەهلەکە و داوی خەتەر
کوردە بێ شان و شکۆ ماوە و نەما قیمەتی حەتتا وەکوو توور و گەزەر
کوردە فیکری عاقیبەت بینی نییە غافڵ و بێ دەرک و بێ سەمع و بەسەر
کوردە بێکەس، هەر کەسێ دێت و بە زۆر دەیگرێ دەیکا بە گا بێ یا بە کەر
بێ وجوودی موستەمیع لەم عەسرەدا ناریا تا کەی چەناکەی بێ سەمەر؟!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.