ئەی موسوڵمانان خوا بەم بێ شەریک و تاکییە
Appearance
ئەی موسوڵمانان خوا بەم بێ شەریک و تاکییە | ڕۆح و عەقڵ و دینی دا پێمان نیهاییەی چاکییە |
تا ئیتاعەی پێ بکەین و تالیبی دونیا نەبین | کردەوەی ئێمە غرووری و غافڵی و بێ باکییە |
داری دونیا میوەهات و سێبەری زەهراوییە | خواردن و لێ خەوتنی هەردوو لە بێ ئیدڕاکییە |
فیکری سونعی خالیق و شوکرانی نیعمەتمان نیە | بۆیە دونیا حاسڵی بۆ ئێمە هەر غەمناکییە |
خەوی غەفڵەت هەردوو چاوی عیبرەتی داپۆشییە | تێبگە شەو بۆ چی وا تاریک و ڕۆژ ڕووناکییە |
خواردن و خەو بێ کەماڵ و بێ شعووری کردووین | زەحمەتە خوا چاکی کا ئەم عیللەتە زگماکییە |
یاری خۆمان کردە دوژمن باوەکوژمان کردە یار | ناخەڵەف خۆمان کە بابی ئێمە ئادەم خاکییە |
بۆ گوناهی گەندومێ ئادەم لە جەننەت دەرکرا | با وجوودی ئەو هەموو عیزز و ویقار و پاکییە |
تۆ کە سەرتاپا وجوودت غەرقی زوڵم و بیدعەتە | موستەحەقی جەننەتی بەم پاکییە بەم چاکییە؟ |
عاقیبەت طوعا و كرها گشتمان نابوود ئەکا | چونکە دونیا کردەوەی هەر کوشتن و سەفاکییە |
تۆ کە بابت گەندومێکی خوارد و خوا لێی خۆش نەبوو | تۆ کەبابت خۆش ئەوێ سابیر خاسارەتناکییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|