ئەی موسوڵمانان بڵێن بەو دوڵبەرە بۆچ وا دەکا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی موسوڵمانان بڵێن بەو دوڵبەرە بۆچ وا دەکا  (1969) 
by سابیری
ئەی موسوڵمانان بڵێن بەو دوڵبەرە بۆچ وا دەکا؟ تورفەتولعەینێ هەزاران فیتنەها بەرپا دەکا
قەسدی خوێنی بێ گوناهان بۆچ دەکا ڕۆژێ هەزار دەست و خەنجەر غەرقی خوێنە و سوور بە سوور حاشا دەکا
هێندە بێ ڕەحمە لە عەینولفیعلی قەتڵی بێ خەتا عالەمێ غەوغا دەکا ئەو خەندەیی قاقا دەکا
ڕەحم و ئینسافی نییە دەرحەق بە مسکین و فەقیر هیچ نە شەرمێ ئەو لە شێخ و یا لە شاهەنشا دەکا
چۆن نەترسم موفتی و قازی کە چوون بۆ خزمەتی با قەڵەم مەیلی لەسەر چ شتێکە ئیستیفتا دەکا
تێدەگا بۆ لەرز و تا، عەننابی لێوی شافییە بۆیە لێوی خۆی گەزیوە دەست و پەنجەی وا دەکا
چوومە کن نەوعی ئەتیببا بۆ عیلاجی لەرز و تا جوملە فەرموویان کە هەر عەننابە دەفعی تا دەکا
شەو بە هێواشی وتی: مەگری بە دایم ئاشکار ئیش و کاری عاشقی لازم بە ئیستیخفا دەکا
سەد فیغانم کرد و لێی پاڕامەوە سوودی نەبوو وەرنە سەیری جەوری ئەم سوڵتانە ئیستیغنا دەکا
شەرق و غەربی ئیستیلا کرد و نەما نەوعی بەشەر زاهیرەن عەزمی گرووهی عالەمی باڵا دەکا
سابیری کێیە لە بەحسی خەت و خاڵی دەم بدا؟ جارجارێ شیبهی شانە زولفەکەی تاتا دەکا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse