Jump to content

ئەی قامەت سنەوبەر، وەی تەلعەتت بەهار

From Wikisource
ئەی قامەت سنەوبەر، وەی تەلعەتت بەهار (1936)
by ئەدەب
310016ئەی قامەت سنەوبەر، وەی تەلعەتت بەهار1936ئەدەب
ئەی قامەتت سنەوبەر، وەی تەلعەتت بەهار کوڵمەت وەکو شەقایق و ڕوخسارە لالەزار
ئەی خونچەیی نەزاکەتی گوڵزاری دڵبەریی ئەی گوڵشەنی تەراوەتی فیردەوسی کردگار
ئەی سەرووی نازکی لێمە دایم کەنارجۆ ساتێ وەرە کەنارەکەم، کە مردم لە ئینتیزار
لەم فەسڵی گوڵ، جەمالی گوڵستان، شکۆهی باخ وەقتی مەحەببەتە، بەدڵئازوردەگانی پار
پارت ئەگەر لەگەڵ ئێمە بەجەفا دەکرد ئەمساڵەکەت وەفا بەمە بووبێ ئیختیار
خۆشە ستەم لە جانیبی یاران بەعاشقان ئەمما نەبەو قەرارە لەگەڵ ئەمنی بێ قەرار
بێ ڕوویی تۆ، بەتایی سەریی توڕەکەت قەسەم دایم دڵم وەکو سەری گێسووتە تابدار
ئەو یەک دەمە نیشاتە، بەسەد ڕەنج و دەردی سەر یەک عالەم ئەم حەیاتی بێ، بێ زەحمەتی خومار
با موددەعی لە نەزمی ئەدەبدا نیشان بدات: کامی وەدیعەیە لە کەس و کامی موستەعار!


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.