ئەی فەڵەک تا کەی بە سۆبی هەر وەکی زامانی دڵ
Appearance
ئەی فەڵەک تا کەی بە سۆبی هەر وەکی زامانی دڵ | پێم بڵێ تو بی خوا تۆ کەی ئەکەی دەرمانی دڵ |
کافری حەربی ئەگەر چاوی بە حاڵی من کەوێ | یا وەکوو بێت و ببینێ شیوەن و گریانی دڵ |
ئاگری تێبەر ئەدا شەرت بێ شەرارەی دەردەکەم | ناوی جەرگی هەڵ ئەقرچێنێ کزە و ئەفغانی دڵ |
چی بوو ئەم دەردە کە دووچاری منی بەدبەختی کرد | بۆ چی دوایی هەر نەهات خوێناو و زوخاوانی دڵ |
ڕوو لە هەر لایە ئەکەم من بۆ دەوایی زامەکەم | بەل یەکێ بیکا عیلاجی دەردی بێ سامانی دڵ |
هەر دەڕوانم تێک شکاوە قفڵەکەی دەرگای نەجات | داد لە دەستی بەختی شووم و نەحسی بێ ئامانی دڵ |
بۆ یەکێکی تر وەکوو مینە لە ژێر ساتا نەبوو! | جەرگی سوتابێ بە کسپەی ئاگری سووزانی توو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|