ئەی فەلەک کورد کوڕی تۆی کوشت برای تۆی سەربڕی
Appearance
ئەی فەلەک کورد کوڕی تۆی کوشت برای تۆی سەربڕی | قاپیی کەعبەی شکاند، یا پەردەیی بەیتی دڕی |
بۆ لە هەر لایێ بە ئاوی چاوی خوێناوی جگەر | غونچەیێکی ئارەزووم بڕوێ بە ناکام ئەیبڕی |
--------------- | هەر شەوی کورد بێ ئەبێ تاریکستان بێ و بێ فەڕی |
سەربەسەر عالەم لە سات بەهرەی خۆشی و ئازادییە | بەهرەیی کورد ژێردەسی و مەحکوومی و تالع شەڕی |
بۆ چی کوفرە تو خوا ئەی چەرخی دوونی دوون پەرەست | دەفعەیێکیش تۆ بە پێی دڵخوازی ئێمە هەڵپەڕی |
حەققی خۆتە هەرچییەکمان پێ ئەکەی پێمان بکە | چونکە مەعلوومە کە سووک و بێ سەبات و جڵفڕی |
لێت موحەققەق بێ ئەزانین وەک ئەزانین خوا حەقە | تۆ دەنی و هەرجایی و عادی پەرەست و دوونکڕی |
ژن کە مەشهوورن بە بێ شەرت، شوویێ یا دوو شوو ئەکەن | تۆ هەموو شەو بووک و خۆر کەوت، بێوەیێکی قۆڵتڕی |
مینە جاف عیرفان و جەوهەر تالعی لێلا نەبێ | پارەیێ ناکا لە مەیدانا ئەگەر شێری نەڕی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|