ئەی فیداکارانی میللەت شێر مەردانی وڵات

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەی فیداکارانی میللەت شێر مەردانی وڵات  (1952) 
by فایق زێوەر
ئەی فیداکارانی میللەت شێر مەردانی وڵات ئەی ڕەئیسانی دیانەت ساحیبی سەوم و سەڵات
بۆ نیساری بێ وجوودە لیرە و ڕوپیە و مەنات «ڕوو لە خوا کەین بۆ مەلیک داویە لەدەس زیللەت نەجات
کەس نەبێ چاوی لە ڕوتبەی خزمەتی کەین بێ خەڵات»
تاکو دوێنێ بوو لە مەیدانا ئەتانوت ئێمە جووین سەیری ئەمڕؤ کەن هەموو سەربەست و ساحێب ئابڕووین
وا لە بادەی یەکیەتی سەرمەستی فیکری هاتوهووین «گشت فیداکاری ئەوە ئێستاکە وا سەربەست کە بووین
ناوی تەئریخی لەجێی ڕوتبەی فەریقی بێ لەلات»
گەر نەکەین ئیسپاتی مەوجوودییەت ئەمڕۆ ئێمە چین پشتیوانێکمان هەیە وەک کێوی ئاسن وا مەتین
من کە فەردێکم لە کورد بڕوا بکەن ئەی موسلمین «خزمەتی میللەت لەلام فەرزە بەتەسدیق و یەقین
نەک بەدەم یاخۆ زوبان بیللاهی وامە تا مەمات»
خاکی کوردستان مەحەلی عیلم و دارولفەن ئەبێ مەوقیعی ئەهلی کەمال و بۆ هونەر مەسکەن ئەبێ
هەرچی وێرانێکی تیایە هەروەکو گوڵشەن ئەبێ «سەد شوکر شوعلەی چراخان ڕۆژ بەڕۆژ ڕەوشەن ئەبێ
بەرقەرار و پایەدار بێ ساحێبی شەوق و حەیات»
عیبرەت و دەرسە لەلای ئەهلی نەزەر وەزعی زەمەن دەرنەچن بۆ عەسری کۆن لەم وەختەدا هەوڵێ بدەن
دەست لە مل یەکتر بکەن بۆ حیفزی گوڵزاری وەتەن «دیم نموونەی میللەتی غەیرە کە چۆن خزمەت ئەکەن
زابتان و کاپیتان هەروەک نەفەر پۆل پۆل ئەهات»
ئیتتیحادێکمان ئەبێ بێ شوبهەیە بێ ڕەیب و شەک میر و ئاغا فەرقی نامێنێ لەگەڵ خەڕڕات ولەک
سەیری لەن چۆن ئەجنەبی حوکمی گەیاندە سەر فەلەک «بۆ تەرەققی موڵک و میللەت جانفیدا بوون یەک بەیەک
ئیتتحادە یەکیەتی ئینسان ئەباتە ڕۆژهەڵات»
فایق ئەمڕۆ گەرچی عالەم پڕ لە ئاشووبە و فیتەن حەز ئەکەم دایم لە ڕێی خاک و وەتەندا جان و تەن
کوللی یەکیان پەنجەبازی کا لەگەڵ موڵکی خوتەن «مەقسەدی زاتیم نییە غەیری وەتەن ئیللا وەتەن
چون فیدایی میللەتە وافی بەتەحقیق و سەبات»

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse